بەرنامەی سەردانەکانیش بەم شێوەیەی لایخوارەوە بوون:
یەکەم/ بەرواری (19/7/2020) سەردانیکردنی هەریەک لە:
1. پارێزگاری هەولێر .
2. وەزيرى پلاندانان
3. وەزيرى خوێندنى باڵا
4. وەزيرى كشتوكاڵ
5. وەزيرى ڕۆشنبيرى و لاوان
6. وەزيرى ھەرێم بۆكاروبارى پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
دووەم/ بەرواری (20/7/2020) سەردانیکردنی هەریەک لە:
1. سەردانیکردنی پەرلەمانی کوردستان:
کۆبوونەوە لە گەڵ هەریەک لە ( سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، فــراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان)
2. وەزارەتی پێشمەرگە.
3. وەزارەتی پەروەردە.
سەردان وبەسەرکردنەوەکانی (فــراکسیۆنی یەکێتی) بە سەرۆکایەتی (د.جـوان ئیحــسان) سەرۆکی فراکسیۆن بە یاوەری هەریەکە لە (شیروان میرازو ئارەزوو مەحمودو رێزان شیخ دلێر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدران...
مەبەست لە سەردان و بەسەرکردنەوەکانیش:
1. دروستکردنی هـەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکـان وچارەسەرکردنی کێشەکانی و یەکخستنەوەی کارەکـان دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر لە کارەکـانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕاوێژی بەردەوام لە نێوان ئەو دوو دامەزراوە باڵایەی یاسادانان و چاودێری لە عێراق کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر بار وبژێوی و ژیانی هاوڵاتیان.
2. گفتوگۆ لەسەر کێشە و پێداویستیەکانی وەزارەتەکان
3. گەیاندنی داواکاری و گرفتەکان بە حکومەتی فیدڕاڵ و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان