/   هەواڵ
داوای گۆڕینی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەكرێت
2020-07-26
بەهۆی تەواو بوونی ماوەی یاسایی سەرپەرشتیاری (ئیدارەی گەرمیان)ەوە، حەوت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە زۆرینەیان لە فراكسیۆنی (گۆڕان)ن داوای گۆڕینی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەكەن...
ئەمڕۆ (26/7/2020) لە یاداشتێكدا كە واژۆی حەوت ئەندامی ئەنجومەنی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە، تیایدا هاتووە: كە نوسراو ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان بکرێت سەبارەت بە تەواوبونی ماوەی خزمەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و دانانی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە بە پێی یاساو ڕێنماییەکان .
هەر لە یاداشتەكەدا هاتووە: بە پێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (16411) لە بەرواری (28/10/2018) ئاماژەدراوە بە درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی (2) ساڵ واتە تا (1/7/2020)، بە پێی یاداشتەكە لە ئێستادا مانگێك بەسەر ماوەی یاسایی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیاندا تێپپەڕیووە.
لە كۆتایی یاداشتەكەشدا داواكراوە، كە بە دانانی كەسێكی دیكە بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە پێی یاساو رێنماییەكان
ئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتەکەیە:
