تەوەری دانیشتنەکە بریتی بوون لە:
1- دەنگدان بە پاڵێوراوى پۆستى جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى.
2- دەنگدان بە چەسپاندنى پاڵێوراوى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى.
3- دەنگدان بە چەسپاندنى پاڵێوراوى بەڕێوەبەرى گشتى گەشتوگوزارى سلێمانى.
4- دەنگدان بە پاڵێوراوى پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان لە قەزاى دوکان.
5- دەنگدان بە پاڵێوراوى پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەى وارماوە لە قەزاى شارەزوور.
6- دەنگدان لەسەر فراوانکردنى سنورى گوندى (تەڕەمار) لە ناحیەى پیرەمەگرون سەر بە قەزاى دوکان.
7- دەنگدان لەسەر گۆڕینى ناوى گوندى (بەگى) بۆ (داناى حاجى ساڵح) لەناحیەى بەکرەجۆ سەر بە قەزاى مەڵبەندى سلێمانى.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا دەنگدرا بەم پاڵێوراوانە:
پاڵێوراو (لەیلا عومەر عەلى) بەدەنگى (25) ئەندام هەڵبژێردرا بۆ پۆستى جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى.
پاڵێوراو (د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد) بەدەنگى (25) ئەندام هەڵبژێردرا بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى.
پاڵێوراو (عەلى رەئوفغەفور) بەدەنگى (25) ئەندام هەڵبژێردرا بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى گەشتوگوزارى سلێمانى.
ماددەی دوازدەیەم لە یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) بڕگەی (1.2) یاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پیویستە بۆ پڕکردنەوەی پۆستی جێگرانی پارێزگای سلێمانی و پۆستی بەڕێوبەرەە گشتیەکان، (پێنج) پاڵێوراو بنێردرێن تا ئەنجومەنی پارێزگایسلێمانی بە زۆرینەی رەها رەزامەنداین لەسەر دەرببڕێت، بەڵام بۆ دانیشتنی ئەمرۆ بۆهەر یەکێک لەو پۆستانە تەنها ناوی (سێ) پاڵێوراوهاتبوو...
سەبارەت بە دەنگدانیش بە پاڵێوراوان بۆ هەردوو بەڕێوبەری ناحیەی(خەلەکان)و (وارماوا) دوو بۆ چوون هەبوون بۆ چوونێکیان پێیوابوو ئەم بابەتە نایاسایەو نابێت دەنگ بەم پاڵێوراوان بدرێت، لە بەرامبەردا بۆچوونی دووەم پێی وابوو دەنگدان بەم پاڵێوراوان بە باتێکیحزبی و ئیستحقاقی هەڵبژاردنە ....
سەرەتا (رەسول عەبدولا)سەرۆکی لیژنەی یاسایی و ئەندامیفراکسیۆنی (گۆڕان) لە (ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى) داوای لە دەستەی سەرۆکایەتی کرد، ئەم بابەتە تەوان نایاساییەو پیچەوانەی حوکمەکانی یاسای چاکسازیلەموچە ودەرمالە ژمارە (2)ی سالی (2020). ناوبراو پێیوابوو پێویستە لە ئێستادا ئەو بەڕێوبەرە (موعەوەم)مانەی کە لە پارێزگا دەوام دەکەن ئەوان دەستنیشان بکرێن بۆ ئەو پۆستانە نەک کەسانی دی، هەربۆیە ناوبراورایگەیاند کە ئامادە نییە دەنگ بەو پاڵێوراوانە بدات داواشی لە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕانیش کرد کە دەنگ بۆ پاڵێوراوانە نەدەن....
پاشان (رێبوارئەحمەد) سەرۆکی فراکسیۆنی (گۆڕان) ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەم بابەتە ئیستحقاقی هەلبژاردنەو وەک چۆن پۆستەکانی دیکە لە پارێزگای سلێمانی و حکومەتی هەرێم بەپێی ئیستحقاقی هەلبژاردن بووە، هەروەها وتی ئێمە وەک فراکسیۆنی (گۆڕان) بەڕێوبەری (موعەوەم)مان نییە لەبەر ئەوە ناچارین ئەو دوو پاڵێوراوە دابنێین راستە یاساکە وایە بەڵام ئەوە حەقێکی شەرعی هەڵبژاردنە...
دواتریش (سەباح فەتاح) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە سەر فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لە نایاسایی بوونی بابەتەکە کردەوەو وتی: ئێمە باس لە رووە یاساییەکەی ئەم بابەتە دەکەین ئەم برگەیە پێچەوانەی یاسای چاکسازییەو دڵنیام ئەو بەڕێوبەرە (موعەوەم)مانەی بابەتەکە دەبەنە دادگای کارگێڕی سکاڵا تۆمار دەکەن...
هەروەها هەر سەبارەت بەم بابەتە (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆکی (ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى) هاوکاتیش ئەندامی فراکسیۆنی (گۆڕان)ە، وتی ئەوەئ وترا لە رووی یایساییەوە زۆر تەوەاو، بەڵام ماوەی شەش ساڵە ئەوکەسانەی دانراون چۆن دانراون لەسەر کەفائە دانراون یان حیزبەکان ناردوویانن؟ ئەم بابەتە حزبیەو ئێمە بزووتنەوی گۆڕان ئەو دوو ناوەی بۆ ناردووین
ودەنگی پیدەدەین، ئەکێتیش ئەو ناوانەی ناردووەو دەنگی پێدەدەین....
بابەتی نایاسایی بونی ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی پاڕێزگای سلێمانی، برایە نێو کۆبوونەوەیئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان و داواکرا بڕیارەکان جێبەنەکرێن... هەروەک بڕیاریشە لە دادگای دەستپاکی سلێمانی سکاڵا لەسەر ئەم بابەتە تۆمار بکرێت.....
دەنگدانەکەش بۆ ئەم بڕگانە بەم شێوەیە بوون:
پاڵێورا (دەرباز قادر محەمەد) بەدەنگى (18) ئەندام هەڵبژێردرا بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان لە قەزاى دوکان.
پاڵێوراو (ئاوارە حەمەشەریف) بەدەنگى (19) ئەندام هەڵبژێردرا بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەى وارماوە لە قەزاى شارەزوور.
لە کۆتیشدا تەوەرەکانی دیکە بەم شێوەیە دەنگیان پێدرا:
بە دەنگى (25) ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا پێشنیازى فراوانکردنى سنورى گوندى (تەڕەمارى سەروو) لە ناحیەى پیرەمەگرون سەر بە قەزاى دوکان پەسەندکرا.
بە دەنگى (20) ئەندام ناوى گوندى (بەگى) بۆ (داناى حاجى ساڵح) لەناحیەى بەکرەجۆ سەر بە قەزاى مەڵبەندى سلێمانى گۆڕدرا و پەسەند کرا.