/   هەواڵ

ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی، بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاو بۆ قەزای چەمچەماڵ دابین بکات.

2020-08-10

ڕۆژی (دووشەممە) (10/8/2020) بە سەرپەرشتی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئامادەبونی لیژنەکانی وزە و شارەوانی و پلان و پرۆژەکان، کۆبونەوەیەک لەگەڵ (قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری گشتی کارەبا و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی و نوێنەری پارێزگای سلێمانی) کرا.
سەرەتادا کێشەکانی ئاو و شکانی بەردەوامی بۆرییەکانی پرۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی و پرۆسەی چاکسازی و نۆژەنکردنەوەیان و گرفتی کارەبا باسیان لێوەکرا..
دواتریش تیشکخرایە سەر گرفتی کەمی ئاو لە قەزای چەمچەماڵ و ھەنگاوەکانی چارەسەر، بەجۆرێک خزمەتی دانیشتوانی ئەو قەزایە بکات و کێشەکەیان چارەسەر ببێت.
لە کۆتاییدا بڕیاردرا بە ھاوکاری بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بڕێک ئاو بەپێی خشتەی ئاوی پارێزگای سلێمانی بۆ چەمچەماڵ دابین بکرێت.
شایانی باسە قەزای چەمچەماڵ چەند ساڵێکە گرفتی  ئاویان هەیەو تاێستا نەتوانراوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە .....

زیاتر بخوێنەوە