/   هەواڵ

سلێمانی: فراكسیۆنی سەوز سەردانی بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییە فیدراڵییەکان دەكات

2020-08-12

ئەمڕۆ شاندێکی  (فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی بەشێک لە فەرمانگە فیدراڵییەکانی پارێزگای سلێمانی کرد....
لە درێژەی زنجیرە سەردانەکانیاندا (فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (12/8/2020) بەسەرۆکایەتی (د.جوان ئیحسان) سەرۆكی فراكسیۆن لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) هەریەکە لە فەرمانگە کانی  لەوانەش (بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی، بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەی باری شارستانی سلێمانی، پسولەی خۆراک و بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی و کۆمپانیاکانی دروستکردنی دانەوێڵەو بازرگانی کەلووپەلی خۆراکی سلێمانی) بەسەرکردەوەو لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان لە كارگرفتەکان و هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیەكان هەردوو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ناوەند و هەرێم كرد.
 لە سەردانەکاندا باسی كارەكانی بەڕێوبەرایەتەییەکان کراو گفتوگۆیان لەسەر کێشەکان کرد... بڕیاریشە لە داهاتوودا گفتوگۆکان بەردەوام بن لە پیناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان....
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا (د.جوان ئیحسان) ڕایگەیاند ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بە حكومەتی فیدراڵی دەكەین، كارەكانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە وا پێویست دەكات كە هەماهەنگی لە نێوان حكومەتی ناوەند وهەرێمدا هەبێت.
وتیشی:" ئەمڕۆ لە نزیكەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە فیدراڵییەکانی پاریزگای سلێمانی باسمان لە كار و چالاكیەكانیان و چۆنیەتی كاركردن و هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیەكان و وەزارەتە پەیوەندیارەکانی ناوەند و هەرێم كرد".
شایانی باسە لە ماوەی رابردوودا (فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان) چەندین سەردانی لە هەریەکە لە (بەغدادو هەولێرو سلێمانی) ئەنجامدا، وەک (د.جوان ئیحسان) بەتیمی پڕۆژەی راگەیاند: " ئامانج لە سەردانەکانی گەیاندنی داواکاری و گرفتەکانە بە حکومەتی فیدڕاڵ و کارکردنە بۆ چارەسەرکردنیان و هەروەها بەرنامەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیش بەردەوامیان دەبێت" 
شاندی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوو لە (د.جوان ئیحسان، بلێسە جەبار، ئارەزوو مەحمود، رێزان شێخ دلێر، شیروان میرزا، حەسەن ئاڵی).... 


 


زیاتر بخوێنەوە