/   هەواڵ

سلێمانی: سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێــراق و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە

2020-08-20

ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (20/8/2020)  لە شاری سلێمانی، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێــراق لە گەڵ بەشێک لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێــراق کۆبوونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها پتەوكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجومەن و لیژنەكانی، و دەستنیشانكردنی چەند یاسایەك...
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلکترۆنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) (د. موسەنا ئەمین) یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو کە بریتی بوون لە:
- دەستپێكردنەوەی ئەنجومەن بە كارە دەستوری و یاساییەكانی لە سێی ئەیلولی داهاتوودا.
- گرنگی پەلەكردن بە تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن، و هێزە سیاسیەكانیش بەرپرسیارێتی لەدەركردنی یاسا گرنگەكان لە قۆناغی داهاتوودا بگرنە ئەستۆ، لە نێویاندا یاسای دادگای فیدڕاڵی، و ئەنجومەنی ئاوەدانكردنەوە، و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی، و چەند یاسایەكی تر...
- گەیشتنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 لەلایەن حكومەتەوە، كە گونجاو بێت لەگەڵ باری ئابوری و بارودۆخی وڵات و داواكاری هاوڵاتیان....
هەروەها (د. موسەنا ئەمین) ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە کردووە داوای کردووە کە هەنگاوی جدی لەو بارەوە بدرێت.... 

 

زیاتر بخوێنەوە