سەبارەت بە پرسی مووچەی هەڕیم ناوبراو ده‌ڵێت: ' ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی كورد كارده‌كه‌ین به‌وه كه ده‌بێت به‌غداد سۆراغی ئه‌و پارانه بكات له‌هه‌رێمه‌وه له‌گه‌ڵ پاره‌كانی تری هه‌رێم خۆی ده‌بێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌زگایه‌ك نییه نه‌بۆ چاودێری كردن نه بۆ ملكه‌چكردنی ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ دروستكردنی ژیانێكی باش بۆ هاوڵاتیانی كوردستان، بۆیه ئێمه له به‌غداده‌وه خۆمان له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی عێراقیه‌وه هه‌م وه‌كو په‌رله‌مان و هه‌م وه‌كو حكومه‌تی عێراق چاودێری وردی ئه‌و پارانه ده‌كه‌ین كه له به‌غداده‌وه دێت هه‌رجۆره لێبڕینێك و هه‌رجۆره ده‌ستكارییه‌ك به‌تایبه‌ته‌ی له‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی 2021 دێته پێش، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه بێ ده‌نگ نابین، وه له‌هه‌مان كاتدا ئێمه هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی موچه له ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستێكی ئه‌مین نییه ده‌ستێكی تاڵانكه‌ره ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین لهگفتۆی یاسای بودجه‌ی 2021 دابه وردی ئیشی تری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین."
د.ڕێبوار كه‌ریم وتیشی" ئه‌وه‌ی كه خۆشبه‌ختانه‌یه ئه‌وه‌یه كهلهسهردانی به‌ڕێز كازمی دا بۆ پارێزگای سلێمانی داخوازی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌نوسراو كه پێشكه‌شیان كردووه خاڵی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌می بریتی بووه له‌وه‌ی كهموچه ڕاسته‌وخۆ له‌به‌غداده‌وه بدرێت به فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م پارێزگایانه، من داوا ده‌كه‌م كه هه‌موو پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك هه‌موو ناوچه‌كانی تریش هه‌مان داخوازییان بهێنه ڕێكی ئه‌و داخوازیانه، وه له هه‌مان كاتدا بتوانیین خواستی ئه‌و خه‌ڵكه له‌به‌غداده‌وه جێبه‌جێ بێت ، وه موچه‌كانیان بێت چونكه موچه كه له‌به‌غداده‌وه دێت ڕاسته‌خۆ دێته حیسابێكی بانكی و ده‌درێته فه‌رمانبه‌ر."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو" هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عێراق حیسابی بانكی-یان نه‌بوو، هه‌موویان بۆیان دروستكرا ، هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عێراقبه مه‌ده‌نی و به سه‌ربازی یه‌وه له حیسابی بانكی پاره وه‌رده‌گرن ، هیچ كێشه‌یه‌كی تێدانییه."
"من پێم وایه ئه‌وه‌ی كه من ده‌ڵێت خۆی هیچ سنورێكی خیانه‌ت نه‌ماوه كه نهیبهزاندبێت به‌بۆچوونی من نه‌ته‌وه په‌رستی ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵیت میلله‌ته‌كه‌ت برسی بێت، له‌یه‌ككاتدا ده‌كرێت میلله‌ت برسی بێت كه خۆشت وه‌كو حاكم برسی بیت، كاتێك ده‌سه‌ڵاتدار تێر و له‌وپه‌ڕی لوتكه‌ی ڕه‌فاهیه‌تدا بژی و میلله‌ت برسی بێت ئه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی له كوێ دایه؟ نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك برسی نه‌بێت و نه‌هێڵێت میلله‌ته‌كه‌ی برسی بێت داهاته‌كه‌ی ده‌دزێت، پاره وسه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی و نه‌وت وگومرگهكانی تاڵان ده‌كات، ڕێگه ناده‌یت ئێمه بگه‌ڕێن به‌شوێن ده‌روازه‌یه‌كی تردا تا موچه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه په‌یداببێت، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌مه ڕه‌نگه له‌هه‌موو خیانه‌ته‌كان گه‌وره‌تربێت كهگهیشتبێتنه بڕینی نانی خه‌ڵك."د.ڕێبوار كه‌ریم وای وت."
سەبارەت بە رێککەوتنی نیوان هەوڵێرو بەغدادیش (د. رێبوار) دەڵێت: " ڕێكه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندی به‌و قوڵاییه‌وه نییه كه هه‌رێم لێیتێگه‌یشتووه، بابه‌ته‌كه زۆر ڕوونه، هه‌رێم پاره‌ی ده‌وێت به‌غداد بۆی بنێرێت ئه‌وه مافه له‌به‌رامبه‌ردا واجبی ده‌ستوری و ئه‌رك هه‌یه كه ده‌بێت جێبه‌جێی بكات تا ئێستا جێبهجێینهكردووه، ئێستا ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات یاخود نا، ئه‌مه پێویستی به‌وه نییه بڕوات و ده‌یان جار گفتوگۆ بكات چونكه ئێمه له‌به‌رده‌م یاسای بودجه‌ی 2020 و2021 و هه‌تا ساڵه‌كانی تریش داین چونكه به‌پێی یاسای ئیداره‌ی دارایی عێراقی ده‌كرێت بۆ ساڵه‌كانی تریش بهخهمڵێنراوی ئیش بكرێت. بۆیه له‌به‌رده‌م ئه‌م یاسایه‌دایه كه ده‌بێت پشكی هه‌رێم دیاری بكرێت، وه دیاری كردنی پشكی هه‌رێمیش به‌و شێوازه نابێت كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئیشی پێ كراوه، واجباتی ده‌ستوری هه‌یه ده‌بێت جێبه‌جێی بكات له‌به‌رامبه‌ریشدا مافی خۆی وه‌رده‌گرێت."
د.ڕێبوار كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت" ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تی ڕابردوو كه‌هه‌ر بێنه و هیچ ناده‌م كار بكات به‌دڵنیاییه‌وه پشكی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم وه پێگه‌و كیانی هه‌رێم له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه."
بۆ خوێندنەوەی گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە دەتوانن کلیک لەم لینکە بکەن: