/   هەواڵ
(15) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی لە داخوازی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن
2020-09-26
(15) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە تایایاندا (9) ئەندامیان نوێنەری پارێزگای سلێمانین پشتیوانی لە داخوازی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن و لەو بارەیەشەوە راگەیانداروێکیشیان بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ئێمە ئەو پەرلەمانتارانەی لە خوارەوە ناومان ھاتووە کە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران و ناڕەزایەتییەکانیان دەکەین.
داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان و مانگانە و لە کاتی خۆیدا موچەکانیان دابین بکات.
1. ئەحمەد حاجی رەشید
2. غالب محمد عەلی
3. سروە یونس
4. یسرا رەجەب
5. رێبوار کەریم مەحمود
6. رابون مەعروف
7. سەرکەوت شەمسەدین
8. جەمال کۆچەر
9. موسەنا ئەمین
10. کاوە محمد
11. هۆشیار عەبدوڵا
12. سەلیم هەمزە
13. یوسف محمد سادق
14. بەهار مەحمود
15. عەبدولباری مودەریس