/   هەواڵ

چوار نوێنەری پارێزگای سلیمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ڕاگه‌یەندراوێک بۆ رای گشتی بڵاو دەکەنەوە

2020-10-07

ئەمڕۆ (چوار شەممە) بەرواری (6/10/2020) تایبەت بە دۆخی تەندروستی پارێزگای سلێمانی و بەرزبوونەوەی رێژەی گیانلەدەستان بە (ڤایرۆسی کۆرۆنا) لە پارێزگای سلێمانی،  چوار نوێنەری پارێزگای سلیمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ڕاگه‌یەندراوێکیان بۆ رای گشتی بڵاو بڵاوکردوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕاگه‌یەندراو بۆ رای گشتی
‎هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست
‎وه‌ك هه‌موان ئاگادارن كه‌ له‌به‌رواری 21/9/2020 وه‌ تاكو ئه‌مڕۆ لە پارێزگای سلێمانی رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌نه‌خۆشیی كۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ پله‌ی یه‌كه‌م و ئاستێكی مه‌ترسیداری تۆماركردووه‌ و هەندێکجار رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌پێش هه‌موو پارێزگاكانی عێراقه‌وه‌یه‌ به‌ به‌غدادی پایته‌ختیشه‌وه‌.
‎ئێمه‌ ده‌زانین كه‌مته‌رخه‌میی ده‌سە‌ڵات له‌ هه‌رێمی كوردستان چ لە‌ كه‌رتی ته‌ندروستی بەتایبەتی و‌ ژیان و گوزه‌رانی هاوونیشتیمانان و دابین كردنی قوتی رۆژانه‌یان بەگشتی، هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنایه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك جار به‌ بیانووی نه‌گونجاو رێگریش ده‌كه‌ن له‌ گه‌یشتنی هاوكاریی ته‌ندروستی لەعیراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی.
‎ئێمه‌ له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ پارێزگار و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ زانینی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی په‌تای كۆرۆنا و داواشمان لێكردون كه‌ زانیاری ته‌واومان لەوبارەیە پێبده‌ن.
‎وه‌ك نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بین له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له‌ حكومه‌تی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ كه‌موكورتیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردن و رزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان له‌ مردن. داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و داواكاری گشتیش ده‌كه‌ین كه‌ به‌دواداچوون بۆ كه‌موكورتیه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
‎هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌رگیرین له‌گه‌ڵ ده‌سە‌ڵاتێكی نابه‌رپرسیار له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ ژیانی هاووڵاتیان، به‌ڵام داواتان لێده‌كه‌ین كه‌ هه‌رچی زیاتر پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خۆشه‌ویستانتان و سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان.
‎خوای گه‌وره‌ هه‌موولایه‌ك بپارێزێت.


‎وێنەیەک بۆ:
‎• په‌رله‌مانی كوردستان
‎• داواكاری گشتی
‎• وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی – حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
‎• پارێزگاری سلێمانی
‎• به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی

پەرلەمانتاران:-
* رێزان شێخ دلێر 
* د. موسەنا ئەمین
* د. یوسف محمد
* د. رێبوار کریم

زیاتر بخوێنەوە