/   هەواڵ
بەئامادەبوونی (پارێزگاری سلێمانی وسەرۆکی شارەوانی و بەڕێوبەری دارستان و پاوان) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
2020-10-19
بەمیوانداری هەریەکە لە (پارێزگاری سلێمانی)و (سەرۆکی شارەوانی سلێمانی) و (بەرێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانی)
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنی ژمارە (60) ئەنجامدەدات...
بە نوسراوی ژمارە (60) لە بەرورای (18/10/2020) کە واژۆی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای لەسەرە، بڕیارە سبەینێ (20/10/2020) کاتژمێر (10:00)ی سەر لەبەیانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنی ژمارە (60)ی خۆی ئەنجامدەدات، لە بەشێکی نوسراوەکەدا هاتووە: (ئاماژە بە یاداشتی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن سەبارەت بە سوتانی دارستان و دارسنەوبەرەکان و زیانەکانی بۆ سەر ژینگەو بە ئامادەبوونی ئەو بەرێزانەی کە ئاماژەمان پێداوە بۆ کۆبوونەوەکە و ئاماژە بەنوسراوی داواکاری بەرێز پارێزگاریش بەمەبەستی ئامادەبوون:
1. پارێزگاری سلێمانی
2. سەرۆکی شارەوانی سلیمانی
3. بەڕێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانی
هەروەها بریاریشە لە دانیشتنەکەدا دەنگ بدرێت لەسەر پاڵیوراوان بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانی : (بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی) (بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی) (بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاوادانکردنەوەی سلیێمانی)
شایانی باسە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرواری (30/9/ 2020)دا بریاربووكۆبوونەوەیەكی نائاسایی تایبەت بە سوتانی سنەوبەرەكان ئەنجامبدات بەڵام بەهۆی ئەوی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەن داوایانكردبوو كە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بانگهێشتی دانیشتنەکەی ئەنجوومەن بكەن و بەهۆی ئاگادارنەكردنی ئەو لایەنانەوە بۆ دانیشتنی ئەنجومەن بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بایكۆتی دانیشتنەکەیان کردمەرجیان بۆ بەشداری لە دانیشتنەکە بانگهێشتکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بوو.