/   هەواڵ

لەبەر درێژی دانیشتنەکە، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن نەیانتوانی تا کۆتا وەڵامی میوانەکان بەردەوام بن و دانیشتنەکەیان جێهێشت

2020-10-20

بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن نەیانتوانی تا کۆتا وەڵامی میوانەکان بەرداوام بن و دانیشتنەکەیان بەجێهشت، لە کاتێکدا بەشێک لەو ئەندامانە پێشتر خۆیان داوای میواندریان کردبوو....
ئەمڕۆ (سێ شەممە) رێکەوتی (20/10/2020) بە ئامادەبوونی هەریەکە لە (پاریزگاری سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، بەڕێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانی) (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) دانیشتنی ژمارە (60)ی ئەنجامدا...
لە دانیشتنەکەدا کە نزیکەی حەوت کاتژمێری خایاند بڕگەکانی دانیشتنەکە گفتوگۆیان لەسەرکرا
سەرەتا دەنگ لەسەر دەستبەکاربونی هەریەکە لە بەڕێوەبەرانی رۆشنبیری، چاودێری کۆمەڵایەتی و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی درا بەم شێوەیەی لایخوارەوە:
1. د. محسین ئەدیب، بە دەنگی 22 ئەندامی ئەنجومەن بووە  بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی 
2.  ئیسماعیل ڕەشید بە دەنگی 21 ئەندام بووە بەڕێوبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی 
3. محەمەد جەلیل بە دەنگی 25 ئەندام بووە بەڕێوبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن رەخنەی ئەویان گردت کە پیویستە هەر بەڕێوبەرێکی گشتی کە ئەنجومەن متمانەی پێدەدات، دەبێت لە کاتی دەستلەکاتکێشانەوەشدا، دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاڕاستەی ئەنجومەن بکات، چونکە هەریەکە لە بەڕێوەبەرانی پێشووی (رۆشنبیریو هونەر، چاودێری کۆمەڵایەتی) دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاڕاستەی ئەنجومەنئ پارێزگا نەکردبوو...
پاشان تەوەرەکانی دیکەی دانیشتنەکە گفتوگۆیان لەسەر کرا کە برێتیبوون لە : دەنگدان لە سەر دروستکردنی ئاوایی (شێخ نوری) و گواستنەوەی ژمارەیەک لە گوندەکان لە رووی کارگێرییەوە لە ناحیەی تانجەرۆوە بۆ سەر قائیمقامیەتی سلێمانی....
دواتریش هەریەکە لە (پاریزگاری سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، بەڕێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانی) وتەی خۆیان لەسەر سوتاندنی سەوازیی و زیادەرۆییکردنە سەر موڵکی گشتی  پێشکەش بە ئەنجومەن کردو دواتریش ئەندامانی ئەنجومەن پرسیاری خۆیان ئاڕاستەی میوانەکان کرد....
(کاسترۆ مەعروف) بە هۆی ئەوەی رێگەی نەدرا چەند پرسیارێک بەدەر لە بابەتی  (سوتاندنی سەوازیی و زیادەرۆییکردنە سەر موڵکی گشتی  ) ئاڕاستەی میوانەکان بکات، دانیشتنەکەی بەجێهێشت...
ئەوەی زۆر جێگەی سەرنج و تێبینی بوو، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن نەیان توانی تا کۆتا وەڵامی میوانەکان بەرداوام بن و دانیشتنەکەیان بەجێهشت، لە کاتێکدا بەشێک لەو ئەندامانە پێشتر خۆیان داوای میواندریان کردبوو هەروەها بایکۆتی دانیشتنەکەی (30/9/2020)ی ئەنجومەنیان کرد لە بەر ئەوەی بانگهێشتی لایەنە پەیوەندیدارەکان نەکراوە.... جێهێشتنی دانیشتنەکە بووە هۆی تەواو نەکردنی نیساب و ئەنجومەنی پارێزگا نەیتوانی هیچ بڕیارو راسپاردەیەک دەربکات، ئەمەس یەکێک بوولەو هەنگاوە نەرێنیانەی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن گرتیانە بەر و دوور نییە کاریگەری نەرێنی لەسەر میوانداریەکانی داهاتووی ئەنجومەن هەبێت لە کۆتایی دانیشتنەکەدا تەنها ئەم ئەندامانەی ئەنجومەن توانیان تا کۆتایی گوێ لە میوانەکان بگرن و گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە ئەنجامبدەن:
1. ئازاد محمەد ئەمین
2. مەهدی مەحمود
3. ئیسماعیل محەمەد
4. هۆشیار ئیسماعیل،
5. مینا سامی 
6. دیمەن رەزا رەشید
7. ئەنوەر تاهیر
8. رەمەزان نامق
9. کەریم عەلی
10. سەباح شەهید فەتاح
11.   ئەکرەم شەریف
12. نیاز ئەحمەد
 13. بەرزان حامد 
14. رێبوار ئەحمەد 
15. محەمەد رەسول 
16. رەسول عەبدوڵا
شایانی باسە یەکێک لەو کێشانەی کە لە دانیشتنەکانی ئەنجومەندا هەمیشە دووبارە دەبێتەوە، گەرمی گفتوگۆکانە لە کاتی ئامادەبوونی کامێرای دەزگاکانی راگەیاندنداو کەمبوونەوەی گفتوگۆکان لە گەڵ رۆشتنی کەناڵەکانی راگەیاندا... 

زیاتر بخوێنەوە