/   هەواڵ

(محەمەدشێخ وەهاب) لە بەردەم دادگا ئامادەبوو

2020-10-25

پاش ئەوەی ماوەی دوو هەفتەیە، کەیسی تەزویرکردن لە دەروازەی سنوریەکانی باشماخ و پەروێزخان جوڵێنراو هاوکات ناوی (محەمەد شێخ وەهاب) ئەندامئ (ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی)ش بە تێوەگلان لەو کەیسە بلاوکرایەوە...دواتریش (بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان) لە (8/10/2020) دا نوسراوی ژمارە (4021)ی ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنی ناوبراو...ئەنجومەنی پارێزگاش لە (14/10/2020)دا رەزامەندی خۆی نیشاندا لە سەر دەستگیرکردنی (محەمەد شێخ وەهاب) و ئامادەبوونی لەبەردەم دادگای قۆرەتوو...
ئەمڕۆش (25/10/2020) (محەمەد شێخ وەهاب)  چووەتە بەردەم دادگا...
 ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندبوو کە دەچێتە بەردەم دادگاو هەروەها نووسیویشیەتی "من خاوەنی ١٠ ملیۆن دۆلار نیم ھەرکەسیش گومان دەکات ١٠ ھەزار دۆلارم باتێ گەردنی ئازاد بێت نۆ ملیۆن و نۆسەد و نەوەت ھەزار دۆلار بۆ خۆی" .!
شایانی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا دادگای لێكۆڵینەوەی خانەقین – قۆرەتوو بە تۆمەتی ساختەكردنی پسووڵە لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان داوای دەستگیركردنی محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد.دواتریش محەمەد شێخ وەهاب ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و رایگەیاند، ئامادەیە لەسەر ئەو دۆسیەیە بچێتە بەردەم دادگا.

زیاتر بخوێنەوە