/   هەواڵ
سلێمانی: چەند گرفتێکی یەکێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون، چارەسەرکرا
2020-11-03
یەکەکانی نیشتەجیبوون لە پارێزگای سلێمانی، چەندین کێشەو گرفتیان هەیە، زۆرجاریش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان روویان لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر...
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردووشدا، نوێنەری (650) ماڵی دانیشتوی شاری ئەوین کێشەکانیان گەیاندە (ئٔەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ولیژنەی پلان و پڕۆژەکان سەردانی شوێنی ثڕۆژەکەیان کردو دواتریش سەردانی هەریەک لە قایٔیمقامیەتی قەزای سلێمانی و شارەوانی سلیمانی و دەستەی وەبەرھێنانیان کرد وبڕیاردرا کیشەو گرفتانەکان چارەسەر بکرێن، لەوانەش ( وەرگرتنی بڕی (25) ھەزار دینار لە بەرامبەر فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بڕیاردرا بەھاوکاری کۆمپانیای خالید شینکی لەم مانگەوە دانیشتوانی شاری ئٔەوین ھیچ بڕە پارەیەک نەدەنە کۆمپانیاو خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکیان بەردەوام دەبێت، ھەروەھا لەبەرئەوەی لەماستەرپلاندا پرۆژەکە سیاجی نییە، کۆمپانیای پاسەوانی پرۆژەکە لەسەرداوای دانیشتوانەکەی لادەبرێت، هەروەها کۆمپانیا بەڵێندا بەزوترین کات دەستبکات بە بەشە بازرگانیەکانی پرۆژەکە بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەیان دەگیرێتە بەر....