/   هەواڵ
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەپەیڕەوکردنی سیستمی لامەرکەزی متمانەی نێوان هاووڵاتی و حکومەت دەگەڕێتەوە
2020-12-08
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سەر خۆپیشاندانەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە..
پاش ئەو زنجیرەخۆپیشاندانەی کە چەند رۆژێکە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە بەهۆی خراپی گوزەرانی هاووڵاتیان لە سەرجەم سێکتەرەکاندا، ئەمڕۆ (8/12/2020) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە....
لە راگەیەندراوەکە دا داوا لە حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکان کراوە کە چارەسەر بۆ قەیرانەکان بدۆزنەوە، هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، جەخت لە گرنگی جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی دەکاتەوە بە هۆکاری گەڕاندنەوەی متمانەی دەزانێت لە نێوان هاووڵاتی و حکومەت.
لە کۆتایی یاداشتەکەشدا ئەنجومەن پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانی مەدەنی و شارستانی دەردەبڕێت و داواش لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکات بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەن.
ئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتەکەیە:
