/   هەواڵ
شەشەم راپۆرتی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی، بڵاوکرایەوە
2020-12-13
ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەرواری (13/12/2020) بەشێك لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ودەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگاو و بەشێكی زۆر لە ئەندامانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، لە مەراسیمێكی تایبەتدا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان ) شەشەم راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە بە ناوی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی).
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا بەڕێز (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) وتەی رێكخراوی پێشكەشكردو لەبەشێكی وتەكەیدا وتی: (کۆبوونەوەی یٔەمڕۆمان هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندان و داواکاریی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە پارێزگاکەماندا، بە داخەوە کە کار گەیشتووەتە رشتنی خوێنی خۆپیشاندەران لەلایەک و پەنا بردن بۆ سوتان و ماڵوێرانی ناوەند و دامەزراوەکان لەلایەکی دیکە، یٔەوەی دەگوزەرێ بەرەنجامی کەڵەکە بوونی کێشەکان و نەبوونی بەرچاوڕوونی و چاودێرییە لەسەر داوا و خواستی هاووڵاتیان و کار نەکردن بە یاسا و پرۆژەو پیشنیازەکان بۆ چاکسازی ڕاستەقینە، لەم ڕووەوە نیگەرانی خۆمان لە یٔاست دۆخی ناجێگیری پارێزگای سلێمانی دەردەبڕین و خوازیارین هەمووان بەیٔەرکی بەرپرسیارانەی خۆمان هەستین و رێنیشاندەر و یارمەتیدەر بین و ژیان بهێنینەوە باری یٔاسایی خۆی، چیتر جەرگی دایکانی خێر لەخۆ نەدیو نەسوتێ و ماڵوێرانی و ناجۆری نەکەینە دیاری رۆژەکانمان و یٔەوەی بونیاتنراوە لەناونەچێ. بەرێزان، وەكو یٔاشکرایە یٔەرکی)
(قۆناغەی کە ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت، لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە کارایی دەسەڵاتی چاودێرییە، تاچیتر داهاتی وڵات بە فیڕۆنەچێت و تەنها لەخزمەتی گروپێکدا نەبێت...
ئەوەی لەم دۆخەی ئێستادا دەگوزەرێت، کاندیدو لایەنە سیاسییەکان بەزیادەوە چارەسەری گونجاویان لە (بەرنامەی هەڵبژاردن)ەکانیاندا بۆ دۆزیوەتەوە.... بۆیە بە پێویستی دەزانین ئەوە بیری نوێنەرانی هەڵبژیردراو بهێنینەوە کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، هاووڵاتیان گوێدەگرن، بەڵام دوای هەڵبژاردن و سوێندخواردنی نوێنەران، هاووڵاتیان کرداریان دەوێت... نەک گوفتار.).
پاشان لەلایەن (ئارام كەمال)بەڕێوبەری پڕۆژەوە، پوختەیەك لە راپۆرتی شەشەم خرایەڕوو.
دوابەدوای خستنەڕووی راپۆرتەكەش بەشدار بووان راوسەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر راپۆرتەكەو پڕۆژەكەی رێكخراو خستەڕوو.
دواتر هەریەكە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتەیەكیان پێشكەشكردو تیایدا وێڕای دەستخۆشیان لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) هاوكات ئامادەكردنی راپۆرتەكەیان بەرزنرخاند و ئەوەیان دووپاتكردەوە كە گرنگە هەمیشە پەیوەندیەكی بەردەوام هەبێت لە نێوان هاووڵاتیانو نوێنەرانیاندا... لەبەشێكی دیكەی وتەكەیاندا، باسیان لە هەندێك لە رێگریەكان كرد كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەراندا.... لە كۆتایشدا هیوای بەردەوامیان بۆ پڕۆژەكە دەبڕی.
شایانی باسە ئەم راپۆرتە بەشێكە لە پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) كە لەلایەن رێكخراوی (NED)ی ئەمریكییەوە پاڵپشتی دەكرێت.
كلیك لەم لینكە بكە بۆ بینینی وێنەكان: