/   هەواڵ
بڕیاردرا خوێندکاران لە خەرجی پشکنینی کۆرۆنا ببەخشرێن
2020-12-15
پاش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی پاریزگای سلێمانی کرد، سەبارەت بە لێخۆشبوون لە بڕی (٦٠٠٠٠) هەزارەی کەلەدەروازە سنورییەکان لەبری پشکنین لە خوێندکاران وەردەگیرێت... بۆ ئەو مەبەستە پارێزگاری سلێمانی بەنوسراوی ژمارە (۲٠/۷۲٤۳) لە(۸_ ۱۱ _۲٠۲٠) نووسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی کرد، وەزارەتیش لە (13/12/2020) بە نوسراوی ژمارە (14408) رەزامەندی لەسەر پێشنیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی
لەو بارەیەوە (ئەکرەم شەریف) تایبەت بەپێگەی ئەلیکترۆنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) وتی: (سوپاس بۆ خودا و دڵسۆزان هەوڵێکمان ئەنجامی هەبوو. مانگی ۱۱ی ۲٠۲٠ لەڕێگەی بەڕێز مامۆستا ئیدریسەوە کە بەڕێزییان خوێندکاری دکتۆرایە لەدەرەوەی هەرێم لەئێران ، داواکارییەکی بەتەواوی بەراییەکانەوە هێنایە لای بەندە لەئەنجومەنی پارێزگا ، بەندەش وەک ئەرکی خۆم دەست و برد لەگەڵ بەڕێز مامۆستای ناوبراو داواکاریەکەم بردە لای بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێزییشیان زۆر دڵسۆزانە هیمەتی کردو ڕاستەوخۆ داواکاری و یاداشتەکەی بردە لای بەڕێز پارێزگار، بۆ لێخۆشبوون لەو بڕی (٦٠٠٠٠) هەزارەی کەلەدەروازە سنورییەکان لەبری پشکنینیان لێیان وەردەگیرێت ، ئەوە جێگەی خۆشحاڵیمانە بەڕێز وەزیری تەندروستی فەرمانی لێخۆشبوونی لە ۱۳ _ ۱۲ _۱۲ بۆ مەبەستی دیاریکراو دەرکرد. جێگەی ئاماژە پێدانە خاتوو (خدیجە عبدالجبار)ی ئەندامی ئەنجومەن و هاوپیشەشم ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لەبەجێ و بەئەنجام گەیاندنی ئەم داواکارییە ڕەوایە . وێڕای پیرۆزبایمان لەوخوێندکارانەی کە سوودمەند دەبن لەو فەرمانە ، سوپاسی تەواوی ئەو لایەن و بەڕێزانە دەکەم کەهیمەتیان کرد بۆ بەئەنجام گەشتنی ئەو داواکاریە .)