/   هەواڵ
بەغداد: پێنج نوێنەری پارێزگای سلێمانی پشتیوانی لە داخوازی (مامۆستایانی ناڕازی) دەکەن.
2020-12-17
ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (17/12/2020)هەریەکە لە (د. موسەننا ئەمین، د. رێبوار کەریم، د.غالب محەمەد، ئەحمەد حەمە رەشید، سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، لە تەلاری (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەگەڵ بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازیدا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا کێشەکانی تایبهت بە مووچە و بژێوی مووچهخۆران و مامۆستایانیان خستووەتەڕوو...
بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و مامۆستا و فەرمانبەران شاندێک لە نوێنەری (مامۆستایانی ناڕازی) هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادیان کرد.
لە میانی سەردانیکردنەکەشدا چەند دیدارێکیان سازداوە لە گەڵ هەریەک لە (سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لیژنەی دارایی و چەند لایەنێکی سیاسی عێراقی)
شایانی باسە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان لە چەند مانگی رابردوودا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چەند جارێک خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوەش گرژی و تووندووتیژی کەوتە نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان.