/   هەواڵ
بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی، پێدەنێتە شەشەم ساڵیەوە
2020-12-19
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی( NED)ئەمریكی لەرادیۆی نەوا)وە رۆژانی )یەكشەممە( كاتژمێر (1:00) بۆ( 2:00)ی پاش نیوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت.
ئەم بەرنامەیە تائێستا (67) بەرنامەی لێپێشکەشکراوە، لە میانی بەرنامەکانیشدا هاووڵاتیانی (پارێزگای سلێمانی) چەندان کێشەیان خستۆتە بەردەم نوێنەرانیان، بەمەبستی چارەسەرکردن و بەدواداچوونیان...
بڕیاریشە سبەینێ رۆژی (یەکشەممە) بەرواری (20/12/2020) یەکەم بەرنامە لە ساڵی شەشەمیدا پێشکەشبکرێت و ئێوەی هاووڵاتیش دەتوانن بۆ خستنەڕووی کێشەو پێشنیار و راوسەرنجەکانتان، پەیوەندی بەبەرنامەکەوە بکەن