/   هەواڵ
یەکەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) پێشکەشکرا
2020-12-22
رۆژی یەكشەممە بەرواری (20/12/2020) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێزان (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و (رەمەزان نامق/ سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان) لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا...
ئازاد محەمەد ئەمین:-
نەمان توانیوە بەرنامەی هەڵبژاردنمان جێبەجێبکەین
مامۆستایان و مووچەخۆران خۆیان بەدوورگرت لەم خۆپیشاندانانە چونکە سوتانی بارەگاو دامودەزگاکانی لێکەوتەوە
لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)
گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1/ خۆپیشاندانەکان و دۆخی پارێزگای سلێمانی.
2/ئەدای ساڵی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
3/ تەوەری دانیشتنەکانی ئەنجومەن
4/ پلانی ئەنجومەن بۆ ساڵی داهاتوو.
5/ئەولەویەتی کارکردنی ئەنجومەن لە ساڵی نوێدا.
6/ پرسی لامەرکەزیەت
رەمەزان نامق:
چاودێری کارەکانی پڕۆژەی شەقامی (100) دەکەین
هیچ بەرپرسێکی پارێزگای سلێمانی دەسەڵاتی ئیمزاکردنی (250) دیناری نییە بۆ پڕۆژەکان.
لەبەشی دووەمی بەرنامەکەشدا میوانداری(رەمەزان نامق/ سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان) لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1/ ئەرکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان وشێوزای کارکردنی لیژنەکە
2/ ئەو پڕۆژانەی کە لە ماوەی ساڵی رابرددودا چاودێری کراون.
3/ پڕؤژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی و ئەدای کاری کۆپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە.
4/ رێگریەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی.
5/ گرفتەکانی بەردەم لیژنەکە.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی( NED)ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی )یەكشەممە( كاتژمێر (1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت وئامانج پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145