/   هەواڵ

د. یوسف محەمەد (4) پێشنیار بۆ باشکردنی دۆخی دارایی دەخاتەڕوو

2020-12-23

‏(د. یوسف محەمەد) سەرۆکی فراکسیۆنی (گۆڕان) و نوێنەری پارێزگای ‏سلیمانی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، بۆ باشکردن وچاکسازیکردن لە ‏دۆخی دارایی عێراق، چوار پێشنیار دەخاتەڕوو، کە بریتین لە:

‏یەکەم/ دامەزراوەکانی دەوڵەت بەهۆی لاوازییانەوە، پەنا بۆ رێگا ئاسانەکان ‏دەبەن بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی کە کاریگەریی نەرێنیان دەبێ لەسەر ‏ژیانی هاوڵاتیان، لە بری چارەسەری باشتری وەک هێنانەوەی پارە تەهریب ‏کراوەکان کە چەندین ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە‎. ‎دووەم/ پێویستە کاربکرێ بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتە سەلبییەکانی گۆڕینی ‏نرخی گۆڕینەوەی دینار بەرامبەر دۆلار‎. ‎سێیەم/ پشتیوانی کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵا و تایبەتەکان دەکەین‎. ‎چوارەم/ پێویستە پشتیوانیی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی بکرێت بە ‏هەرێمیشەوە‎. ‎

زیاتر بخوێنەوە