/   هەواڵ

‎)‎بەرزان شێخ ‏محەمەد‎( ‎و (دانا محەمەد جەزا) میوانی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوون

2020-12-30

رۆژی یەكشەممە بەرواری (20/12/2020) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی ‏و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز (بەرزان شێخ ‏محەمەد) جێگری سەرۆكی ‏‏(ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) وسەرۆکی لیژنەی (لامەرکەزی) هەروەها بەڕێز (دانا محەمەد ‏جەزا / ئەندامی فراکسیۆنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی ‏پەیوەندیەکانی دەرەوە لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) پێشكەشكرا‎... 

بەرزان شێخ ‏محەمەد:

لامەرکەزیەت ململانێیە لەسەر بەرژەوەندی خەڵک

ئێمە نوێنەری حزبین، ئەو چی بڵێت ئەوە جێبەجێدەکەین

لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری (بەرزان شێخ ‏محەمەد) جێگری سەرۆكی ‏‏(ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) وسەرۆکی لیژنەی (لامەرکەزی) ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
‏1.‏ دواقۆناغەکانی پڕۆژەی لامەرکەزی.‏
‏2.‏ هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان لەسەر پڕۆژەی لامەرکەزی.‏
‏3.‏ جیاوازی نێوان پۆڕۆژەی لامەرکەزیەت و بەهەرێم کردنی پارێزگای سلێمانی
‏4.‏ ئەولەویەتی کارکردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی نوێدا؟
‏5.‏ پەیوەندی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە گەڵ نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی لە پەرلەمانی ‏عێراق. ‏


دانا محەمەد جەزا:‏

ماددەی (140) ماددەیەکی دەستوریەو پەیوەندی بە رادەستکردنی نەوتەوە نییەو تائێستاش جێبەجێنەکراوە‏

لەهەرێم کەموکورتی و گەندەڵی هەیە

حکومەتی هەرێم بەشێک نییە لە حکومەتی عێراق، بەڵکو بەشێکە لە دەوڵەتی عێراق

‏لەبەشی دووەمی بەرنامەکەشدا  میوانداری بەڕێز (دانا محەمەد جەزا / ئەندامی فراکسیۆنی ‏‏(پارتی دیموکراتی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کراو گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏
‏1.‏ پرسی رێککەوتنی هەرێم و بەغداد.‏
‏2.‏ ئایا ئومێدێک هەیە بۆ رێککەوتن؟ گرفتەکان چین؟
‏3.‏ عێراق ئامادەنییە رێکبکەوێت، یان هەرێم؟ بۆ ئەم رێکەوتنە بۆ ئەمەندەی ‏خایاند؟ ‏
‏4.‏ وەک نوێنەری پارێزگای سلیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چ ‏کێشەیەکی پارێزگای سلیمانی بەگرنگ دەزانن لە ساڵی نوێدا کاری لەسەر ‏بکەن؟

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی ‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎ ‎كاتژمێر ‏‏(1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی ‏لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ وئامانج پته‌وكردنی ‏په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎ 

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن‎:‎

زیاتر بخوێنەوە