رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی
KEODD
رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
هەواڵ
یاساکان
ڕاپۆرت
چارتەکان
بیروڕا
گەلەری
ڤیدیۆ
  /   هەواڵ
)د. موسەنا ئەمین) و (مەهدی مەحمود) میوانی سێیەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوون
2021-01-04
رۆژی یەكشەممە بەرواری (3/1/2021) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز )د. موسەنا ئەمین) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و بەڕێز(مەهدی مەحمود) سکرتێری (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا...
د. موسەنا ئەمین:
پێدانی مووچە راستەوخۆ لەلایەن لە لایەن بەغدادەوە لە سیستمی فیدراڵیدا رێگەپێدراو نییە
پێویستە هەرێم بیانوو لە دەست حکومەتی مەرکەزی بهێنێتە دەرەوەو نەوت رادەست بکات
شاندی هەرێم بۆ چارەسەری کێشەی خەڵک نەهاتوونەتە بەغداد
لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری ()د. موسەنا ئەمین) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد
2. چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی 2021 ی عێراقدا، ئایا بەغداد ئامادەیە خاستەوخۆ مووچەی هەرێم دابەشبکات؟
3. بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەو پڕۆژەکەی بەڕێزتان لەو بارەیەوە
4. هەڵبژاردنی پێشوەختە، لە بەرژەوەنی هاووڵاتیانە؟
5. ئەولەویەتی کارکردن بۆ پارێزگای سلێمانی لە ساڵی 2021دا، وەک نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی چی بە گرنگ دەزانن؟
مەهدی مەحمود:
لە هەر سێکتەرێکدا کێشە هەبووبێت، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چاوپۆشی لێنەکردووە
رێکخستنی دەروازە سنوریەکان پێویستی بە هێز هەیە
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز(مەهدی مەحمود) سکرتێری (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کراو تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. سەرچاوەی کێشەو گرفتەکان
2. رۆڵی نوێنەرانی هەڵبژێردراو لە (ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە چارەسەکردنی کێشەکاندا.
3. دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
4. هەڵوێستی لیستی خزمەت لەسەر پڕۆژەی لامەرکەزی.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی( NED)ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی )یەكشەممە( كاتژمێر (1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت بۆ رۆژی دواتریش بەرنامەکە دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145
زیاتر بخوێنەوە
دەیەم راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بڵاوکرایەوە
(ئازاد محەمەد ئەمین) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان
ساڵێک بەسەر کۆتایهێنان بە کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم تێپەڕی
ئامادەکاری بۆ راپۆرتی دەیەمی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) دەستیپێکرد