/   هەواڵ

ئێستا شەشەم راپۆرتی (پارێزگای سلیمانی و نوێنەرانی) بخوێنەرەوە

2021-01-10

راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی)  شەشەمین راپۆرتی چاودێری (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ە‎ ‎کە بە هەردوو زمانی کوردی ‏و عەرەبی ئامادەکراوە.‏‎ ئێستا دەتوانن لە بە کلیک کردن لەم لینەکە تەواوی راپۆرتەکە بخوێننەوە....
https://www.keodd.org/view?news=116901&part=7
ناوەڕۆکی راپۆرتەكە پێكهاتووە لە هەڵسەنگاندن‌و بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏هەردوو‎ (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)‎ ‎لە ماوەی (1/10/2019) بۆ ‏‏(30/9/2020‏‎) راپۆرتەکە  (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ‏بە پاڵپشی رێكخراوی‎ (NED) ‎ئەمریکی ئامادەکراوە
ئەم راپۆرتە پێکدێت لە دووبەشی سەرەکی :

بەشی تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق /‏

بەشی یەکەم/ چالاكییەكانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)‏تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق / ساڵی دووەم/ خولی چوارەم
بەشی دووەم / پوختەیەک دەربارەی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماوەی (1/10/2019 بۆ ‏‏30/9/2020)دا‏-
دانیشتنەکانی ئەنجومەن
- لیژنە هەمیشەییەکان.‏-
 دەربارەی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق-
 دەقی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق- 
پاشکۆکانی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق
 دابەشکاری بازنەکانی هەڵبژاردن بۆ پارێزگای سلیمانی
 دابەشکردنی بازنەکانی پارێزگای سلیمانی بە پێی ناوچەو ژمارەی دانیشتوان و ژمارەی دەنگدەران
‏بەشی سێیەم/ خوێندنەوەیەكی هەڵسەنگاندنانە بۆ ساڵی دووەمی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق
بەشی چوارەم/ چالاكییەكانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 

‏بەشی تایبەت بە‎ ‎ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 

بەشی یەکەم/ چالاكییەكانـــی پڕۆژەی(پارێزگای سلێمانی  و نوێنەرانی) (1/10/2019 – ‏‏30/9/2020) تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
بەشی دووەم/ دۆسێی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی ( ناساندنی سیستمی نامەڵبەندێتی كارگێڕی،  جۆرەكانی سیستمی نامەڵبەندێتی كارگێڕی، هەڵسەنگاندنی سیستمی نامەڵبەندێتی كارگێڕی، رەشنوسی پڕۆژەی لامەرکەزیەتی کارگێڕی و دارایی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، دەقی یاداشتی ئامادەکردنی پڕۆژەی لامەرکەزی ‏،  پووختەی رەشنوسی پڕۆژەی (لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تێبینی و سەرنجی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) سەبارەت بە رەشنووسی پڕۆژەکە
بەشی سێیەم/ دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 
‏بەشی چوارەم/ گرنگترین رووداوەكانی پەیوەست بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
بەشی پێنجەم/ خوێندنەوەیەك بۆ بەجێگەیاندنی (الاداء) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵسەنگاندنەكە دابەشكراوە بەسەر (7) تەوەردا كەبریتین لە:‏‏1. تایبەت بە دانیشتنەکانی ئەنجومەن.‏‏2. میوانداری‌و بانگهێشت‏3. تایبەت بە لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن.‏‏4. نووسراو‏ەکانی ئەنجومەن و وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەکان.‏‏5.  سەردانیکردن‎ ‎و چاودێریکردنی دامەزراوە گشتییەکان.‏‏6.  تایبەت بە دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەن.‏‏7. تایبەت بە لیژنەی کاتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
‏بەشی شەشەم/ چالاكـی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی پارێزگـــا

زیاتر بخوێنەوە