/   هەواڵ
رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، سەردانی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد
2021-01-11
ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (11/1/20221) بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چالاکییەکانی پڕۆژەی نوێی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED) جێبەێددەکات، هەروەها بۆ پتەوترکردنی پەیوەندی و هەمانگی نێوان هەردوولا شاندێکی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) سەردانی (نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ی کرد...
لەمیانی سەردانەکەدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێز (ئاری سەڵاحەدین) بەڕێوبەری نوسینگەو بەڕێز (بنار عوسمان) سکرتێری نوسینگەی سلێمانی، باس لە گرنگی نووسینگەکانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە پارێزگاکاندا کرایەوە، کە تاکە نوسینگەیەکی فەرمییە کە هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەیانەوە کێشەو گرفتەکانی خۆیان بگەیەننە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و هەروەها راستەوخۆش لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگاکەیاندا گفتوگۆ بکەن....
لەتەوەرێکی دیکەی سەردانەکە جەخت لە گرنگی راپۆرتەکانی چاودێری و بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی هەڵبژێردراو کرایەوە...
شایانی باسە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراقدا (25) نوسینگەی لە پارێزگاکاندا کردووەتەوەو لەو ژمارەیەش (6) نوسینگەیان لە هەرێمی کوردستاندان، نوسینگەی سلێمانیش لە (8/1/2008)دا کراوەتەوە پاڵپشت بە بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (6/7/2007)دا تایبەت بە کردنەوەی نوسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگاکاندا، مەبەست لە كردنەوەی ئەم نوسینگانە لەهەموو پارێزگاكان بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی پارێزگاكەیە لەناو یەك فەرمانگەدا و ئاشنابوونی هاوڵاتیان بەو نوێنەرانەی كە لەڕێگەی ئەوانەوە بوونەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.
لەکۆتایشدا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوبەرو ستافی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە ماوەی دووساڵی رابردوودا بۆ تیمی پڕۆژە بەرزنرخاند.