ئەکرەم شەریف:
ئەبێت بوجەی پارێزگای سلێمانی بێتە ئەنجومەنی پارێزگا و ئەنجومەن پەسەندی بکات
هەر هاووڵاتییەک سکاڵای لەسەر هەر بەرپرسێکی ئیداری سلێمانی هەیە، دەتوانێت ئەنجومەنی پارێزگای لێئاگادار بکات
لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری )ئەکرەم شەریف) ئەندامی لیژنەی شارەوانی و لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. پلانی لیژنەی شارەوانی بۆ ساڵی 2021
2. سوتاندنی ژینگەو سەوزایی سلێمانی
3. گرفتەکانی بەردەم ئەنجومەنی پارێزگاکان
4. داهاتی پارێزگای سلێمانی
5. پەیوەندی ئەنجومەنی پارێزگاو دەسەڵاتی جێبەجێکردن
شیروان میرزا:
پێشبینیمان دەکرد شاندێکی باڵی سیاسی هەرێم سەردانی بەغداد بکات، نەک شاندی حیزب
گرێبەستییە نەتییەکانی عێراق تێبینی زۆر لەسەرە
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا میوانداری بەڕێز(شیروان میرزا) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراو تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. کێشە سەرەکییەکانی پڕۆژەی یاسای بودجەی عێراق
2. پشکی هەرێم لەو پڕۆژە بودجەیەدا
3. پشکی پارێزگاکان لەم بودجەیەدا
4. ئاسایی بوونەوەی مووچە لە ساڵی 2021
5. رادەستکردنی نەوتی هەرێم و ناردنی بودجە لە لایەن بەغدادەوە
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی( NED)ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی )یەكشەممە( كاتژمێر (1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت بۆ رۆژی دواتریش بەرنامەکە دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن: