/   هەواڵ
فراکسیۆنی یەکێتی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق): بە جێبەجێکردنی داواکاریەکەمان کەشێکی ئاسایی بۆ ڕێکەوتن و تێگەیشتنی فیدڕاڵ و هەرێم دێتە ئاراوە.
2021-01-18
ئەمڕۆ (دووشەممە) (18/1/2021) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغداد (فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی (2021)ی عێراق راگەیەندراوێکی بۆ رایگشتی بڵاوکردەوە.
لەراگەیندراوەکەدا هاتووە: ( پێویستە حکومەتی هەرێم ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ فیدڕاڵ جێ بەجێ بکات، جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە هۆکارە بۆپێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.)
هەروەها لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ( داواکارین حکومەتی هەرێم وەک دەستپێشخەریەک لەئێستاوە بڕە نەوتی دیاریکراو بدات بە فیدڕاڵ.)
لە کۆتایشدا (فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەم داوایەمان جێبەجێ بکرێت کەشێکی ئاسایی بۆ ڕێکەوتن و تێگەیشتنی فیدڕاڵ و هەرێم دێتە ئاراوە.
ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیەندراوەکەیە: