/   هەواڵ
لەسەر داواکاری( د. موسەننا ئەمین) بانگهێشتی سەرۆکی زیندانیە سیاسییەکانی عێراق دەکرێت بۆ لێپرسینەوە.
2021-01-24
یەکێک لە بڕگەکانی خشتەی کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی (سێ شەممە 26/11/2021)ی داهاتووی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بریتییە لە داواکارییەکی (د. موسەننا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) تایبەت بە بانگهێشتکردنی (سەرۆکی دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق) بۆ هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەم بارەیەوە (د. موسەننا ئەمین) بە پێگەی ئەلیکترۆنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند کە مەبەست لە بانگهێشتکردنی سەرۆکی دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ وەڵامدانەوەی دوو بابەت دەبێت کە بریتین لە:
یەکەم/ مافی زیندانە سیاسییەکانی هەرێم بەگشتی که مافێكي کەسییە و وەك ميراتی رژێمي پيشوو لە ئەستۆی حکومەتی ناوەندەو بەکەموکورتی لەهەرێم دابەشدەکرێت کە وەکوو مافی هاوشێوەکانیان نیە لەشارەکانی دیکەی عێراق.
دووەم/ بۆچی قوربانیانی کیمیایی هەڵەبجە کەئاوارەبوون بۆ ئێران مافی زیندانی سیاسی وەرناگرن وەکوو هاوڵاتیانی خێوەتگەی ڕەفحە؟ لەکاتێکدا بەپێی یاساي زيندانه سياسيةكان ئەو مافەیان هەیە!