/   هەواڵ

‎)‎د. رێبوار کەریم)‏‎ ‎و (رەسول عبدالله) میوانی شەشەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوون

2021-01-25

رۆژی یەكشەممە بەرواری (24/1/2021) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی ‏و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز ‏‎)‎‏ د. رێبوار کەریم)‏‎ ‎پەر لەمانتاری ‏سەربەخۆو ئەندامی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق و بەڕێز(رەسول عبدالله) سەرۆکی لیژنەی یاسا لە ئەنجومەنی (پارێزگای ‏سلێمانی) پێشكەشكرا‎... 

د. رێبوار کەریم:‏

لە دەستوری عێراقدا سیستمی کارگێڕی و سیاسی لامەرکەزییە، بەڵام سیستمی دارایی مەرکەزییە

هەرێم گەنمی سوریاو وڵاتانی تریان داوە بە حکومەتی عێراق بەناوی گەنمی جوتیارانی هەرێم ‏


لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری (د. رێبوار کەریم) )‏‎ ‎پەر لەمانتاری سەربەخۆو ‏ئەندامی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏گفتوگۆ ‏لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
‏1.‏ پێکهێنانی هاوپەیمانی هیوای کوردستانی. ‏
‏2.‏ ئەو بۆشاییە چییە کە هاوپەیمانییەکە پڕی دەکاتەوە؟ ‏
‏3.‏ بەرنامەو ئامانجی هاوپەیمانیەتیەکە. ‏
‏4.‏ پڕۆژەی گواستنەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. ‏
‏5.‏ گرفتی خەرجنەکردنی پارەی گەنمی جوتیاران.‏

رەسول عبدالله:‏

بابەتی بەهەرێمبوونی سلێمانی کارتێکی سوتاوە

دەمانەوێت دەسەڵاتەکان لە هەرێمدا دابەشبکرێن، نەک دەسەڵاتەکان بدرێن.‏


لە بەشی دووەمی  بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز(رەسول عبدالله) سەرۆکی لیژنەی یاسا لە ‏ئەنجومەنی (پارێزگای سلێمانی) کراو تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
‏1.‏ پارێزگای سلێمانی لە نێوان داواکاری  (لامەرکەزی و بە هەرێمکردنی ‏سلێمانی).‏
‏2.‏ ‏ بەرژەوەندی پارێزگای سلێمانی ‏(لامەرکەزی و بە هەرێمکردنی سلێمانی).‏
‏3.‏ هەڵوێستی  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سەر بە هەرێمکردنی سلێمانی
‏4.‏ رەشنوسی پڕۆژەکانی (بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی) لە سەر ‏لامەرکەزی هەڵوێستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.‏
‏5.‏ نەبوونی پڕۆژەی هاوبەشی (یەکێتی و گۆڕان) لەسەر لامەرکەزی. ‏

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی ‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎ ‎كاتژمێر ‏‏(1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی ‏لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ بۆ رۆژی دواتریش ‏بەرنامەکە دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و ‏نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎ 

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن‎:‎


زیاتر بخوێنەوە