/   هەواڵ

هۆشیار عەبدوڵا: لەمەودوا سەرفکردنی پشکی هەرێم لە بودجەدا تەنها بە واژۆی وەزیری دارایی بێت

2021-01-26

کۆبوونەوکانی لیژنەی دارایی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەسەر رەشنوسی یاسای موازەنەی (2021) بەردەوامە.
ئەمڕۆ(سێ شەممە) (26/1/2021) کۆبونەوەی ژمارە (32)ی لیژنەکە ئەنجامدرا.
(هوشیار عەبدوڵا) نوێنەری پارێزگای سلێمانی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) رایگەیاند کە "بە گریمانەی زۆر هەفتەی داهاتو یاسای موازەنە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان و پەسەندکردن لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە".
هەروەها نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە یەکێک لەو هەموارانەی ئەمڕۆ لە ناو رەشنوسەکەدا دوای گفتوگۆیەکی زۆر جێگیریانکردووە ئەوەیە کە بۆ موازەنەی ساڵی 2021 سەرفکردنی پشکی هەرێم تەنها بە واژۆی وەزیری دارایی بێت، ساڵانی رابردوو دو واژۆی پێویست بوو، وەزیری دارایی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
لاکۆتایشدا ناوبراو دەڵیت: "هەر هەموارێک تا لەناو پەرلەماندا دەنگی لەسەر نەدرێ یەکلابوە نیە و گریمانەی گۆڕانکاری لەسەرە."
دواتریش لیژنەی دارایی میوانداری شاندێکی (کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق) کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی کۆمسیۆن لە رەشنوسی پڕۆژە یاساکەداو هەروەها پێداویستییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان  

زیاتر بخوێنەوە