رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی
KEODD
رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
هەواڵ
یاساکان
ڕاپۆرت
چارتەکان
بیروڕا
گەلەری
ڤیدیۆ
  /   هەواڵ
(د. موسەننا ئەمین): پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەكرێت و دڵەراوكێی ناوێت
2021-01-27
دموسهننا ئهمین ڕایگهیاند، وەزیری بازرگانی بەڵێنیدا دوسەد و شەست و هەشت ملیار و هەشت سەد و نەوەت و دوو ملیۆن بۆ پارهی جوتیارانی ههرێم خەرجبکات
(د. موسەننا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) له بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند،:لەدوای سەدان جار چاودێری و پرسیار و بەداوادا چون لە 2014ـەوە تا ئەمرۆ لەگەڵ هەموو سەرۆکایەتیەکان، کۆمار و وەزیران و پەرلەمان و وەزیرەکانی دارایی و بازرگانی و کشتوکاڵ، دەیان جار باسکردنی لە ناو پەرلەمان و میدیا، گەیشتینە ئەوەی داوامکرد سەرۆک کۆمار بانگی وەزیر بکات.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بهوهشكرد: بە ئامادەیی سەرۆک کۆمار وەزیری بازرگانی بەڵێنیدا کە لە کۆی ئەو پارە کە (پێنج سەد و حەفتا و شەش ملیار و هەشت سەد و هەشتا و پێنج ملیۆن)ـە،وەزارەت بریاریداوە بەم رۆژانە دوسەد و بیست و هەشت ملیار و هەشت سەد و نەوەت و دوو ملیۆن وز پێنجسەد هەزار خەرج بکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،" لەرۆژی بەڵینەکەی وەزیریشەوە، پێنج جار پەیوەندیم پێوەکردوە، دوێنی نووسراوێكی بۆ ناردم کە دڵنیابین ئەوان رێكاریان گرتوەتە بەر بۆ تەواوکردنی بەڵێنەكەیان،ئەویش نوسراوێکە کە (کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە - الشرکة العامة لتجارة الحبوب) داوا لە پارێزگاکانی هەرێم دەکات کۆتا زانیارییان بۆ بنێرن
دموسهننا ئهمین وتیشی: دوای وەڵامی ئەو ئەو نوسراوە پشتیوان بەخودا پارەكە خەرجدەكرێت و دڵەراوكێی ناوێت
زیاتر بخوێنەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرد.
(مۆفەق حسێن) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی دەیەم-2025)
(فێنک ئەحمەد) بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی (بەرەی گەل)، میوانی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوو
(کاروان یاروەیس) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی نۆیەم-2025)