/   هەواڵ
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم تۆمارکردنی رێکخراوەکان لە بەغداد دەکەن
2021-02-01
بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتێکی تایبەت بە گرفتەکانی بەردەم تۆمارکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان)ی حکومەتی فیدراڵی بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق).....
ئەمڕۆ (دووشەممە) (1/2/2021) چەند رێکخراوێکی شاری سلێمانی سەردانی نوسینگەی پارێزگای سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان کردو لەگەڵ هەریەک لە (د. یوسف محەمەد، د. رێبوار کەریم، رێزان شێخ دلێر) و (ئیسماعیل محەمەد) نوێنەری (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان)ی حکومەتی فیدراڵی کۆبوونەوە....
لە کۆبوونەوەکەدا گرفتەکانی بەردەم تۆمارکردنی رێکخراوەکانی پارێزگاکە خرانەڕوو، داواکرا هەرچی زووترە کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بکرێت...
لایخۆشیانەوە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیاندا کە بەجدی کار لەسەر ئەو بابەتە دەکەن و هەوڵەکانیشیان لەوبارەوە لەداهاتوودا چڕدەکەنەوە....