/   هەواڵ

(ئارەزوو مەحمود) و (زیاد کاکە رەزا) میوانی حەوتەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوون

2021-02-02

رۆژی یەكشەممە بەرواری (31/1/2021) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز ) ئارەزوو مەحمود) ئەندامی فراکسیۆنی (ی.ن.ک) و بڕیاردەری لیژنەی (وەرزش و لاوان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و (زیاد کاکە رەزا)  سەرۆکی فراکسیۆنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) و جێگری سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزاری لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی) پێشكەشكرا‎...

زیاد کاکە رەزا:


- ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەیکردووە لەسەر لامەرکەزی، پڕۆژە نییە

- لامەرکەزی رەهەندی نیشتمانی هەیە، دەبێت بە سازان بێت 



لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (زیاد کاکە رەزا)  سەرۆکی فراکسیۆنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) و جێگری سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزاری لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی)  ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏


1. هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر سیستمی لامەرکەزی 
2. فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی و پڕۆژەی لامەرکەزیەکەی ئەنجومەن. 
3. واژۆنەکردنی پڕۆژەکە لەلایەن  نوێنەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگا.
4. چارەسەر دەزانن بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیران و گرفتانەی هەرێمی کوردستانی تێکەوەتووە.
5. پلانی لیژنە شارەوانی بۆ ساڵی 2021 چییە؟

ئارەزوو مەحمود:

- عێراق لەسەردەمی مەلیکدا  لەهەموو سێکتەرەکاندا  لە پێشتر بوو وەک لە ئێستا، عێراق لە پاشەکشەدایە

- توانیمان لە یاسای وەزشدا ئەوە جێگیر بکەین کە (لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان) بەشێکە لە (لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق)



لە بەشی دووەمی  بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز) ئارەزوو مەحمود) ئەندامی فراکسیۆنی (ی.ن.ک) و بڕیاردەری لیژنەی (وەرزش و لاوان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراو تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1. لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای یەکێتیە وەرزشیەکان ، کە لەلایەن لیژنەی وەرزش و لاوانەوە ئامادەکرابوو پەسەند کرد.... وەرزشوانانی هەرێم چۆن  سود لەم یاسایە دەبینن؟
2. ئایا بۆ ئەم پڕۆژە یاسایە راو پێشنیاری وەزشەوانانی هەرێم وەرگیراوە؟
3. گرنگترین کێشەی وەرزش و وەرزشەوانان لە پارێزگای سلێمانیدا چین؟
4. ئەو کێشە وەرزشیانە کامانەن کە لە رێگەی لیژنەکەتانەوە چارەسەرکراون؟ 
5. دوا قۆناغەکانی پەسەند کردنی بودجەی 2021 بە کوێ گەیشت؟

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ بۆ رۆژی دواتریش بەرنامەکە دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145

زیاتر بخوێنەوە