لە میانی سەردانەکەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەسەرکرا، لەوانەش:
1- پرسی گۆڕینی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی بۆ پەیوەندیی هاوکاری و تەواوکاری
2- پشکی هەرێمی کوردستان لە موازەنەی فیدراڵیی
3- شایستە داراییەکانیی جوتیاران و فەرمانگە فیدراڵییەکان
4- کێشەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم و زیندانیانی سیاسیی و شەهیدان
5- ئەو گرفتانەی تر کە لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە
6- دۆسێی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان
هەروەها هاوپەیمانیەکە داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی زیندانیەکانی دهۆک و بادینان بخاتە گەڕ...
شایانی باسە ئەمە چەندینجارە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەدەن ...
(هاوپەیمانیی هیوای کوردستانی) لە (11/1/2021) لە فراکسیۆنەکانی (گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، سەربەخۆ، ئایندە) پێکهێنراو زۆرینەی ئەندامانی هاوپەیمانیەتیەکە لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق