/   هەواڵ
(رێبوار ئەحمەد) و (صباح فەتاح) میوانی نۆیەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوون
2021-02-15
رۆژی یەكشەممە بەرواری (14/2/2021) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز بەڕێزان (رێبوار ئەحمەد) و ) صباح فەتاح) لە ئەنجومەنی (پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا...
صباح فەتاح:
سیستمی بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە، سیستمێکی خراپە
ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی یەکەم دامەزراوەبوو لە هەرێمی کوردستان، درکی بە مەترسیەکانی کۆرۆنا کرد لەسەر هاووڵاتیان
لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (صباح فەتاح) بڕیاردەری لیژنەی (پەروەردە) و ئەندامی لیژنەی (یاسا)گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ .
2. چاودێریی ئەنجومەن تایبەت بە رەوشی خویندن و گرفتەکان.
3. ئەرکەکانی لیژنەی یاسایی ئەنجومەن و پەیوەندیان بە هاووڵاتیانەوە.
4. هۆکاری زۆربوونی کێشەکان.
5. چارەسەر بۆ کێشەو گرفتەکانی هاووڵاتیان.
رێبوار ئەحمەد:
تەدەخولاتی سیاسی رێگرە لەبەردەم خاوێن راگرتنی ژینگەی بازیاندا
بەهێزکردنی کەرتی گشتی تەندروستی لەبەرژەوەندی حکومەت و هاووڵاتیاندایە
لە بەشی دووەمی بەرنامەکەشدا بە میوانداری (رێبوار ئەحمەد) سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. مەترسیەکانی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا.
2. پەنابردنەوە بەر کەرەنتینەکردن.
3. گرفتە سەرەکییەکانی کەرتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی .
4. کەرتی تەندروستی لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا.
5. مەترسییەکانی ژینگەی بازیان رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی( NED)ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی )یەكشەممە( كاتژمێر (1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت بۆ رۆژی دواتریش بەرنامەکە دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن: