/   هەواڵ
ڕێزان شێـــــــخ دلێر: لە گرتوخـانەکانی ژنان لە بەغــداد، پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەکرێت
2021-02-18
(رێزان شێخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی مەیدانی گرتوخـانەکانی ژنانی کرد لە بەغــدا، بە گوتەی ناوبراو دۆخی گیراوانی ژنان ومندالانی گرتووخانەکان لە دۆخێکی زۆر نالەباردان و هەروەها چەندین پێشێلکاری مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ژنان و منداڵان دەکرێت... پاش بەسەرکردنەوەی زیندانەکان، (رێزان شێخ دلێر) بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرسەردانی هەریەک لە (وەزیری داد و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری عێراق وجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق)ی کردوو ڕاپۆڕتی وردەکـاری تەواوی کێشەو گرفتەکانی گرتوخـانەی ژنانی بەغدادی پێگەیاندن و ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران داوای دابینکردنی بودجەی پێویستی کردووە بۆ فراوانکردنی شوێنی گرتوخـانەکان ، چــونکە ئەو گیراوانە لە دۆخێکی سەخت وخراپدان لە ژورێکی بچووک چەندین ئافرەت ڕاگیراوە کە خـواردن و خەو و جلشۆردنیان و هەموو چالاکیەکانی تریان لەیەک شوێنی بچووکـە و هەروەها چەندین منداڵ لەگـەڵ دایکیان لە گرتوخـانەکان ژیاندەکەن، لەگەڵ کۆمەڵێکی تر لەپێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ کە لە گرتووخـانەکان دەکرێت.