/   هەواڵ

بە هەوڵی (سەرکەوت شمس الدین )و (د. غالب محمد) (تاقیگەی تێستی کرۆنا) لە سلێمانی فراوانکرا

2021-02-24

ئەمڕۆ (چوارشەمە) (24/2/2021) لە نەخۆشخانەی (شەهید تاهیر علی والی بەگ) لە سەرچنار بە هەوڵی هەریەک لە (سەرکەوت شمس الدین )و (د. غالب محمد) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) (تاقیگەی تێستی کرۆنا) فراوان کرا
لەو بارەیەوە (د. غالب محمد) تایبەت بە (پێگەی ئەلیکترۆنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رایگەیاند: ئەم پڕۆژەیەش بە بەهای ملیۆنان دۆلارە ، بریتتیە لە  کردنەوەی سێ تاقیگەو (180) هەزار کیتی پشکنینی کۆرۆنا  دوو دانەیان لە سلێمانی و یەك دانەشیان لە كەلار وەك ناوەندی ئیداری گەرمیان وە پرۆژە و پێویستی تریش بەرێوەیە)
نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی: (پرۆژەکە لەبەرنامەدایە فراوان بکرێت بۆ هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین تا بەر لەوەی قەیران دروست ببێت بە ئامادەکاری تەواو روبەروی ببینەوە)
شیاوی باسە لەسەر ئەرکی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بەبەهای ملیۆنان دۆلار بۆ پشتیوانی کردنی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و راپەرین بێ بەرامبەر و بێ راوەستان رۆژانە نزیکەی سێ هەزار پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان لەم تاقیگانەدا دەکرێت و کارەکەش بە هەماهەنگی تەندروستی سلێمانی و کۆمپانیای ئیبن سینا جێ بەجێ دەکرێت و دەشتوانرێت پشکنینی جیلە نوێیەکەی کۆرۆنا ش پشکنین بکرێت

زیاتر بخوێنەوە