/   هەواڵ
سلێمانی: به چه‌قۆ هێرشكرایه سه‌ر غالب محه‌مه‌د
2021-02-26
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی) (26/2/2021)له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری سلێمانی، به چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر (د.غالب محه‌مه‌د)، نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بە گوتەی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نوینەرەکەی پارێزگای سلیمانی ڕاگه‌یاند: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجام دراوه و، هەڵاتووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی ، چه‌قۆ له سه‌ری (د.غالب) دراوه و، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه چاودێریی كردووه، چونكه هێرشه‌كه له كاتێكدا ئه‌نجام دراوه كه غالب محه‌مه‌د ویستوویه‌تی سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ببێت.
پاش هێرشه‌كه غالب محه‌مه‌د گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار و چاره‌سه‌ری بۆ كراوه. له ئێستادا باری ته‌ندروستیی جێگیره.