/   هەواڵ
(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)، ھێرشکردنە سەر (د.غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئیدانە دەکات
2021-02-26
کاتژمێر(6:35) خولەکی ئەم ئێوارەیە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی ھێرشکرایە سەر سەر (د.غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)، بە تووندی ئیدانە ی هێرشکردنەکە دەکات و بە کارێکی ترسنۆکانەی دەزانێت..... هەر لێرەوە داواکارین دادگاو هێزەکانی پۆلیس هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوەو لە زوترین کاتدا تاوانباران دەستگیر بکەن و دادگایی بکرێن... و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رایگشتی رابگەیەنن.... ئومێدەواریشن ئەمە کۆتا کاری لەم شێوەیە بێت....
لە کۆتایشدا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)،خۆشحاڵە بە جێگیری تەندروستی (د.غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە ئێستادا نەخۆشخانەی جێهێشتووە...
رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان
26/2/2021