/   هەواڵ

(د.غالب محەمەد) کەیسەکەی رادەستی (ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق) کرد

2021-03-11

ئەمڕۆ (11/3/2021) (د.غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نویێنەرانی عیراق، سەردانی سەرۆکی (ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق) کردو نوسراوی فەرمی  سەرۆکی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ی رادەستکرد کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی، لەبەرامبەردا سەرۆکی (ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق) ئامادەیی دەربڕیووە کە رێوشوێنە پێویستەکان بگرێتەبەر..
شایانی باسە پێشتر (هاوپه‌یمانى هیواى كوردستانى) رایگەیاند  كه‌یسه‌كه‌ى (د.غالب) ده‌گوازنه‌وه‌ به‌غداو به‌فه‌رمى داوایان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكى (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)كردوه‌و ئاگاداریكردونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌رێگه‌ى داواكاریه‌كى (د.غالب محمه‌د)ه‌وه‌ ده‌توانرێت كه‌یسه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌.
  سەر لە ئێوارەی رۆژی (هەینی) (26/2/2021)له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری سلێمانی، به‌ چه‌قۆ هێرش كرایه‌ سه‌ر (د.غالب محه‌مه‌د).

زیاتر بخوێنەوە