/   هەواڵ

بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بودجەی ساڵی (2021) پەسەند كرا

2021-04-01

پاش چەند مانگێک  لە مشتومڕ، دواجار ئێوارەی رۆژی (چوارشەممە) (31/3/2021) ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ژمارە (46)ی خۆیدا بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسەند كرا یاسای بودجەی ساڵی (2021)ی پەسەند کرد، لە دانیشتنەکەدا سەرەڕای گۆڕانكاری لەچەند مادەیەكداو هەڵوەشاندنەوەی ژمارەی ماددەی ترو زیادكردنی 12 ماددەی نوێ لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، دەنگ لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی 2021ی عیراق درا.
هاوكات دەنگ بەماددەی 11ی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لەناو بودجەی عیراق درا كە 12.67% ە.

زیاتر بخوێنەوە