/   هەواڵ

رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی (بەنداوی دەربەندیخان)یکرد

2021-04-07

بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکییەکی تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان و  لەمیانی چالاکیەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) ‏‏(رێکخراوی کوردستان بۆ ‏هەمووان) سەردانی بەڕێز (رەحمان خانی) ‏بەڕێوبەری (بەنداوی دەربەندیخان)کرد....‏
لە میانی سەردانەکاندا پاش ناساندنی رێکخراوو کاروچالاکییەکانی، گفتۆگۆ لە سەر ‏‏چالاکییەکی تایبەتی رێکخراو کرا کە بڕیارە لە داهاتوودا بە هاوبەشی ئەنجامبدرێت...‏
بە سوپاسێکی زۆرەوە بەڕێز (رەحمان خانی) ‏بەڕێوبەری (بەنداوی دەربەندیخان) چالاکییەکی لەو جۆرەیان بەگرنگ زانی وئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە گرنگە بە هەوڵی هەموو لایەک کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بکرێت...... ‏
لە کۆتایشدا بەشێک لە بڵاوکراوەکانی (رێکخراوی کوردستان ‏بۆ هەمووان) پێشکەش بە (بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان)  کرا....‏
بڕیارە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە داهاتوودا چەند چالاکییەکی جیاواز بۆ ‏نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجام بدات...‏
‏(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج ‏‏نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان‎. ‎لەلایەن رێکخراوی‎ (NED)‎‏ ‎ئەمریکییەوە ‏‏پاڵپشتی دارایی دەکرێت...

زیاتر بخوێنەوە