/   هەواڵ
رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی (بەنداوی دوکان)یکرد
2021-04-07
ئەمڕۆ (7/4/2021)بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکییەکی تایبەت لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان) و لەمیانی چالاکیەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) سەردانی بەڕێز (کۆچەر جەمال) بەڕێوبەری (بەنداوی دوکان)کرد....
لە میانی سەردانەکاندا پاش ناساندنی رێکخراوو کاروچالاکییەکانی، گفتۆگۆ لە سەر چالاکییەکی تایبەتی رێکخراو کرا کە بڕیارە لە داهاتوودا بە هاوبەشی ئەنجامبدرێت...
بە سوپاسێکی زۆرەوە بەڕێز (کۆجەر جەمال) بەڕێوبەری (بەنداوی دوکان) چالاکییەکی لەو جۆرەیان بەگرنگ زانی وئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لە پێشوازی هەر کارێکدا دەبن کە لە خزمەت بە بەڕێوەبەرایەتیەکە بکات، بەتایبەتی لەم کاتەدا کە زۆرێک لە کێشەوگرفت چ لەرووی مادی یان مەعنەوی رووبەڕوویان بۆتەوە......
لە کۆتایشدا بەشێک لە بڵاوکراوەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێشکەش بە (بەڕێوبەری بەنداوی دوکان) کرا....
بڕیارە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە داهاتوودا چەند چالاکییەکی جیاواز بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجام بدات...
(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان. لەلایەن رێکخراوی (NED) ئەمریکییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت...