/   هەواڵ
دوای زیاتر لە (5) مانگ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
2021-04-12
پاش زیاتر لە (5) مانگ بڕیاره رۆژی ( سێشه‌ممه) (13/4/2021) ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆببێته‌وه، بۆ گفتوگۆکردن لە دوو تەوەر
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لە (11/4/2021) كه ئاڕاسته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه، داواكراوه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، رۆژی (سێشه‌ممه)، (13/4/2021)، كاتژمێر(10:00)ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی (61)هه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.به‌پێی نوسراوه‌كه، له‌میانی دانیشتنەکەدا،گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوارانە دەكريَت:
1. دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی (4) گوندی ناحیەی سەنگاو لە قەازای چەمچەماڵ.
2. دەنگدان لەسەر هەڵکەندنی بیری یاسایی
شایانی باسە لە (16/2/2021)دا بە واژووی ١٦ ئەندامی ئەنجومەن یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی کرا بەمەبەستی بڕیار بدرێت یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکان مۆڵەتی هەڵکەندنی بیری ئاو بدەن.
ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە مۆڵەتی هەڵکەندنی بیری ئاو لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاگیراوە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران مۆڵەت بدات بە هەڵکەندنی بیری ئاو.
کۆتا دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی (سێ شەممە) (20/10/2020) ئەنجامدراوە.