/   هەواڵ

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی دەستپێکرد

2021-04-12

‎ئه مرۆ (دووشەممە) (12/4/2021) له یەکێک سه نتەرە تەندروستیەکانی سلێمانی،  بەمەبەستی پاڵپشتی و هاندانی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرت  لە سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسین لە شاری سلێمانی
لەو بارەیەوە (رێکەوت زەکی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی وبەشداربووی هەڵمەتەکەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین، بە پێگەی ئەلیکترۆنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند: " وەک ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڤاکسینی کۆڤید 19مان وەرگرت، بە ئومێدەی ئەم هەنگاوە ببێتە هاندەرێک بۆ هاووڵاتیان ئەوانیش ژەمە ڤاکسینەکە وەربگرن لە پێناوی ئەوەی ژیان ئاسایی بێتەوە"
 شیانی باسە تائێستا وەک ئەوەی پێویستە هاووڵاتیان جددی نین لە وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینەکەداو وەک پێویست متمانەیان پێی نییە 

زیاتر بخوێنەوە