/   هەواڵ
ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی دانیشتنی ژمارە (61)ی ئەنجامدا
2021-04-13
ئەمڕۆ (سێشهممه)، (13/4/2021)، ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی (61)ههمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم تەوەرانە:
تەوەری یەکەم: تایبەتە بە گۆڕینی ناوی چوار گوند لە سنوری ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ
گوندی جنۆکەی قازی بۆ چەژنەواری قازی
گوندی جنۆکەی غەیدار بۆ جەژنەواری غەیدار
گوندی جنۆکەی مەتحەد بۆ جەژنەواری فەتاح
گوندی جنۆکەی حەمەتاڵب بۆ جەژنەواری حەمەتاڵب.
تەوەری دووەم:پرسی بەیاساییکردن و رێکخستنەوەی هەڵکەندنی بیر بۆ کۆمەڵێک پڕۆژە، وەک پڕۆژەی باخداری، ئاژەڵدار و کشتوکاڵی، كە لە ئێستادا بە فەرمی قەدەغەیە.
شایانی باسە دانیشتنەکە لە سەر یاداشتی (16) ئەندامی ئەنجومەن بووکە لە (16/2/2021)دا ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی کراوە
ئەم دانیشتنە پێویستبوو پێشتر ئەنجامبدرایە، چونکە لە ئێستادا مەترسی وشکە ساڵی لە ئارادایەو گرنگ بوو ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر ئەم بابەتە بکردایە، بۆ ئەم بابەتەش (17)ئەندامی ئەنجومەن لە (6/4/2021)دا یاداشتێکیان لەبارەی وشکەساڵییەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرد، کە ئەنجومەن دانیشتێک لەو بارەیەوە سازبکات.