چالاکیەکە بە میوانداری بەڕێز (د.موسەنا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدار،کە تیایدا ئەم هەریەکە لە بەڕێزان
(رەحمان خانی) بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان) و بەشێک لە سەرۆک بەشەکان و فەرمانبەران، ئامادەی چالاکییەکە بوون...
سەرەتا بەڕێز (د.موسەنا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کورتەیەکی لە ئەرک و دەسەڵاتەکانی پەرلەمانتاران و رێگریەکانی بەردەمیان باسکرد...
دواتریش بەڕێز (رەحمان خانی) بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان) كێشەو گرفتەكانیان هەروەها پێشنیارو سەرنجی خۆیان بۆ نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خستەڕوو، هەروەها داواشی لە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی کرد لە هەوڵی جدیدا بن بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەمە جگەلەوەی خستنەڕووی مێژوو گرنگی بەنداوەکە بە شێوەی (پرێزەنتەیشن) بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو
داوابەدوای ئەوەش لێپرسراوانی بەشە جیاجیاکانی (بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان) گرفت و کێشەکانی بەشەکانیان خستەڕوو...
بەڕێوبەرایەتیە فیدراڵییەکان و ئەوانەشی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندیان بە حکومەتی فیدراڵەوە هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدادا دووچاری چەندین كیشەو گرفت بوونەتەوە، بێگومان بوونی ئەم كێشەو گرفتانەش راستەوخۆ گرفت بۆ هاووڵاتیان دروست دەكەن و ئەوان باجی كێشەكان دەدەن...
لە كۆتایشدا بەڕێز (د.موسەنا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)بەڵێنی ئەوەیدا بەجدی بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، هەروەها پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێتو لەداهاتووشدا هەماهەنگی زیاتر دروستدەكەن.