چالاکیەکە بە میوانداری بەڕێز (ئەحمەد حاجی رەشید) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدار،کە تیایدا ئەم هەریەکە لە بەڕێزان (کۆچەر جەمال) بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان) و بەشێک لە سەرۆک بەشەکان و فەرمانبەران، ئامادەی چالاکییەکە بوون...
سەرەتا بەڕێز (ئەحمەد حاجی رەشید) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کورتەیەکی لە ئەرک و دەسەڵاتەکانی پەرلەمانتاران و رێگریەکانی بەردەمیان باسکرد...
دواتریش بەڕێز (کۆچەر جەمال) بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان) كێشەو گرفتەكانیان هەروەها پێشنیارو سەرنجی خۆیان بۆ نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خستەڕوو، هەروەها داواشی لە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی کرد لە هەوڵی جدیدا بن بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان.
داوابەدوای ئەوەش لێپرسراوانی بەشە جیاجیاکانی (بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان) گرفت و کێشەکانی بەشەکانیان خستەڕوو...
بەڕێوبەرایەتیە فیدراڵییەکان و ئەوانەشی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندیان بە حکومەتی فیدراڵەوە هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدادا دووچاری چەندین كیشەو گرفت بوونەتەوە، بێگومان بوونی ئەم كێشەو گرفتانەش راستەوخۆ گرفت بۆ هاووڵاتیان دروست دەكەن و ئەوان باجی كێشەكان دەدەن...
لە كۆتایشدا بەڕێز (ئەحمەد حاجی رەشید) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیدا بەهاوکاری نوێنەرانی دیکەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، هەروەها پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێتو لەداهاتووشدا هەماهەنگی زیاتر دروستدەكەن.
شیاوی باسە چالاکییەکە لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان) و نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە بەرزنرخێنرا.