/   هەواڵ

رێزان شێخ دلێر: کـاتێک دەسەڵات ڕێزی نەهێشت، بەدڵنیایەوە خەڵک بیرلە شێوازی تر دەکاتەوە بۆ گەیاندنی داواکاریەکانیان

2021-05-19

رووداوی  خۆسوتاندنی گەنجەکەی رۆژهەڵات لە بەردەم بارەگای (نەتەوە یەکگرتووەکان) لە هەولێر... کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا....
لەو بارەیەشەوە (رێزان شیخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە...
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: " کـاتێک دەسەڵات ڕێزی نەهێشت و گوێی نەگرت بۆ بەیاننامە و داواکاری و گردبونەوەو و دەنگی ناڕازی بەدڵنیایەوە خەڵک بیرلەوەدەکـاتەوە بەشێوازی تر داواکاریەکانیان بگەینن".
هەروەها نوێنەرەکەی پاریزگای سلێمانی دەڵێت: " چەندینجار لەسەر دۆخی خراپی پەنابەران و ئاوارە ناوخۆی دەرکیەکان نوسراومان کردوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکـان کەس گوێ لێ نەگرتین، ئەم چینە کە تەنها لەڕۆژی هەڵبژاردن بیرتان دێتەوە و تەسکەرەی عێراقیان بۆ دەردەکـەن وناچاری دەکەن دەنگتان پێ بدات، دەکرا دواتریش خەمێکتان لێ بخوردنایە، دەکرا تۆزقاڵێکی ئەو پارەیی خەرجدەکـەن بۆ بەقوربانیکردنی کچان و ژنان بە چەندین ناوی جیا لە خزمەتی ئەم چینەتان خەرجکردایە کە بەبیر وهیوایی دۆزینەوەی ئارامگە و ژیانێکی نوێ پەنایان بردۆتە بەرهەرێمەکەمان".

زیاتر بخوێنەوە