/   هەواڵ
رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی (بەندیخانەی سوسێ ی فیداڵی)یکرد
2021-05-23
ئەمڕۆ (23/5/2021) بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکییەکی تایبەت لە (بەندیخانەی سوسێ ی فیداڵی) و لەمیانی چالاکیەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) سەردانی بەڕێز (موئمن ئەبوبەکر خدر) بەڕێوبەری (بەندیخانەی سوسێ ی فیداڵی) کرد....
لە میانی سەردانەکاندا پاش ناساندنی رێکخراوو کاروچالاکییەکانی، گفتۆگۆ لە سەر چالاکییەکی تایبەتی رێکخراو کرا کە بڕیارە لە داهاتوودا بە هاوبەشی ئەنجامبدرێت...
بە سوپاسێکی زۆرەوە بەڕێز (موئمن ئەبوبەکر خدر) بەڕێوبەری (بەندیخانەی سوسێ ی فیداڵی) چالاکییەکی لەو جۆرەیان بەگرنگ زانی وئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لە پێشوازی هەر کارێکدا دەبن کە لە خزمەت بە بەڕێوەبەرایەتیەکە بکات، بەتایبەتی لەم کاتەدا کە زۆرێک لە کێشەوگرفت چ لەرووی مادی یان مەعنەوی رووبەڕوویان بۆتەوە......
لە کۆتایشدا بەشێک لە بڵاوکراوەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێشکەش بە (بەڕێوەبەری بەندیخانەی سوسێ ی فیداڵی) کرا....
بڕیارە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە داهاتوودا چەند چالاکییەکی جیاواز بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە گەڵ فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدات...
(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان. لەلایەن رێکخراوی (NED) ئەمریکییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت...