/   هەواڵ
بەغداد: (رێزان شێخ دلێر ود. رێبوار کەریم و د. یوسف محەمەد) بەدوداچوون بۆ گرفتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەن
2021-06-03
سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ گرفتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت پرسی تۆمارکردنی رێکخراوەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگـەی ڕێکخراوەناحکومیەکانی عێراق و نوێنەری ڕێکخراوەکانی سلێمانی هەریەکە لە (رێزان شێخ دلێر) و (ود. رێبوار کەریم) و (د. یوسف محەمەد) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداریانکرد لە کۆبوونەوەی لیژنەی کۆمەڵگـەی مەدەنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.لە کۆبوونەوەکـە جارێکی دیکە گرفتەکانی ڕێکخراوەکانی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەت گەیەنرانە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، لەبەرامبەردا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆچارەسەرکردنی تەواوی گرفتی ڕێکخراوەکان وبەڵێنیاندا لە هەفتەی داهاتوو سەردانی سلێمانی بکـەن ولە نزیکەوە گوێبیستی داواکاری و کێشەکانی ڕێکخراوەکـان بن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان. لەوبارەیەوە (د. ریبوار کەریم) تایبەت بە (پێگەی ئەلیکترۆنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند: (لە کۆبوونەوەکەدا بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە داوای هەنگاوی کرداریمان لێکردن نەک تەنها قسەو بەڵێن).شیانی باسە لە ماوەی رابردوودا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED) و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان (د. ریبوار کەریم) و (رێزان شێخ دلێر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی تایبەت لە نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وبەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی....چالاکییەکە تایبەت بوو بە پرسی تۆمارکردنی رێکخراوەکان لە (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق) کە زۆرێک لە رێکخراوەکانی هەرێمی کوردستان تووشی چەندین گرفت بوونەتەوە لە کاتی تۆمارکردنیان....لەکۆتاییدا هەریەکە لە بەڕێزان (د. رێبوار کەریم) و (رێزان شێخ دلێر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنیاندا لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ بەغداد بەجدی کار لەسەر ئەو پرسە بکەن و بڕیاریشە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە داهاتوودا چالاکی زیاتر لەسەر ئەو پرسە ئەنجامبدات...